بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیری سەرتیپ «کیومەرسی حەیدەری» فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرنجدانی ھێزی مرۆڤیی بەتوانا، دەبێتە ھۆی جوڵەو لێھاتووبی لە ئاستی یەکە سەربازییەکاندا، وتیشی: لە بواری زرێیی، تۆپخانەو کۆپتەر گوللـەی زیرەکمان بەرھەم ھێناوە.
ئەمیری سەرتیپ «کیومەرسی حەیدەری» وتیشی: لە بواری بەرھەم ھێنانی پارچە، کارگەکانی «شەھید زەڕھەرەن» و لە بواری بەرز کردنەوەی ئاستی کوالیتی کۆپتەرەکانیش پیشەسازیی «یا عەلی»مان وەڕێ خستووە کە ئەمڕۆکە بە واتا ڕاستەقینەکەی خۆبژیوی لە گۆڕەپانی بەرھەمھێنانی پارچەکان لە بواری زرێیی و تۆپخانەو کۆپتەر بە خۆمانەوە دەبینین.
فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بنەمای سەرکردایەتی لە ھێزی وشکانیی ئەرتەش دا لە سەر سێ بناغەی ویلایەتمەندی، تەوەرەی دادگەری و شایستە سالارییە.
342/